سوودانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
سوودانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆدەبێتەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندی یاوەری لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و شاندەکەی - ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکوەزیرانی عێراق

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەراوێزی بەشداریکردن لە خولی 79یەمی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە و باسیان لە گرژییەکانی ئیسرائیل و  لوبنان و دۆسیەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق کرد.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی شەممە 21ی ئەیلوولی 2024، محەممەد شیاع سوودانی بە یاوەری شاندێک گەیشتە نیۆیۆرک و بڕیارە لەگەڵ چەندین سەرکردەی وڵاتانی جیهانی و بەرپرسی ڕێکخراوە هەرێـمایەتی و نێودەوڵەتییەکان کۆببێتەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی میدیایی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی دووقۆڵی و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و گرژییەکانی لوبنان کران، سوودانی جەختی لەسەر بەگەڕخستنی هەوڵەکان کردەوە بۆ ڕاگرتنی جەنگ دژی غەززە و لوبنان کە هەڕەشەیە بۆ سەر فراوانبوونی جەنگەکە و تێکدانی ئاسایشی هەرێمایەتی ونێودەوڵەتی.

 

زانیاریی زیاتر: سوودانی و بلینکن باسیان لە کەرتی هاوبەشی وزە کردەوە و تاوتوێی دۆسیەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و گفتوگۆکانی کشاندنەوەی هاوپەیمانان و گواستنەوەی پەیوەندییەکان بۆ ئاستی دوو قۆڵی لەگەڵ وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانان لە هەموو کەرتەکان کرد.

 

باکگراوند: ئەمساڵ ئەمە دووەم سەردانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقە بۆ ئەمریکا، سەردانی پێشووی لە ڕۆژی 13ی ئایاری ڕابردوو بوو و ماوەی چەند ڕۆژێکی خایاند.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ