داواکارییەک لە سوودانییەوە بۆ سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی لە ئەمریکا

شەیری بکە لە:
داواکارییەک لە سوودانییەوە بۆ سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی لە ئەمریکا

وێنەی سوودانی لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان - ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکوەزیرانی عێراق

ئاڤا نیوز

 

سەبارەت بە گرژییەکانی لوبنان، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای کۆبوونەوەی خێرا لە سەرکردەکانی شاندی وڵاتانی عەرەبی ئامادەبوو لە نیویۆرک دەکات.

 

وێنە گەورەکە: زیاتر لە هەفتەیەکە گرژییەکانی نێوان سوپای ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان لە سنوورەکانی باشووری ئەو وڵاتە بەردەوامە، بەرەبەیانی ئەمڕۆش ئیسرائیل لەڕێگەی دەیان فڕۆکەی جەنگییەوە زیاتر لە هەزار و 300 شوێنی بۆردوومان کردووە، 356 کوژراو و هەزار و 246 برینداری لێکەوتوەتەوە. 

 

ڕاگه‌یێنراوی فه‌رمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبەیاننامەیەکدا، داوای کۆبوونەوەیەکی خێرا لە سەرۆکی شاندی وڵاتانی عەرەبی لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، بە مەبەستی کارکردن بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان.

 

زانیاریی زیاتر: سوودانی لە بەیاننامەکەیدا داوای بەستنی کۆبوونەوەیەکی خێرای لوتکەی ئیسلامی کرد بەرامبەر دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ