
بوردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان - سکای نیوز عەرەبییە
ئاڤا نیوز
سوپای ئیسرائیل هۆشداریی دایە دانیشتووانی باشووری لوبنان تا لە بارەگاکانی حیزبوڵڵا و ئەو باڵەخانانەی کە حیزبوڵڵا وەک کۆگا بەکاریان دێنێت دوور بکەونەوە، چونکە ئیسرائیل بە ئامانجیان دەگرێت.
وێنە گەورەکە: وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئامانجی هێرشەکانی بۆ سەر باشووری لوبنان ڕوونکردەوە، بەوەی دەیانەوێت حیزبوڵڵا لاواز بکەن، تا ئاستێک کە نەتوانێت ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ئارامیی باکووری ئیسرائیل و ئاوارە ئیسرائیلییەکانیش بۆ شوێنەکانی خۆیان بگەڕێنەوە.
لێدوانی فەرمی: یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند: "ئێمە هێرشەکانمان لە لوبنان قووڵتر دەکەینەوە، لێکەوتەی ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوام دەبێت و تا بەدەستهێنانی ئامانجەکانمان بەردەوام دەبین، ئەمەش بۆ گەڕانەوەی دانیشتووانی باکوور بە سەلامەتی بۆ ماڵەکانیان."
کاریگەریی و لێکەوتەکان: دوای ڕاگەیێنراوەکەی وەزیری بەرگریی، سوپای ئیسرائیل 800 پێگەی حیزبوڵڵا لە باشووری ئەو وڵاتە بۆردومان کرد.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی تەندرووستیی لوبنان ئاماری قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیلی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لانیکەم 274 کەس کوژراون و زیاتر لە 1000 کەسیش بریندار بوون.
زانیاریی زیاتر: دوای بوردومانەکانی ئیسرائیل، حکومەتی لوبنان کۆبوونەوەیەکی خێرای لەسەر دۆخەکە ئەنجام دا؛ هێرشەکانی ئیسرائیلی بە 'پلانی وێرانکەر' ناو برد و سەرکۆنەی کردن.
ئەوەش بزانە: حیزبوڵڵای لوبنان چەند پێگەیەکیان لە ئیسرائیل کردووەتە ئامانج کە لە ناویاندا دامەزراوەیەکی بەرهەمهێنانی سەربازی هەیە.
قوڵتر: گرژییەکانی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردووی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا ئومێدەکانی گەیشتن بە ئاگربەستی غەززە و چارەسەریی کێشەکانی ناوچەکەیان ئەستەمتر کردووە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 خولەک لەمەوپێش
دەست بەسەر 400 هەزار دەنکە حەبی کەپتاگۆندا دەگیرێت
- عێراق
- 54 خولەک لەمەوپێش
داوا دەکرێت دەرماڵەی مامۆستایان بۆ 300 هەزار دینار زیاد بکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو شەرع سەردانی تورکیا و ئیمارات دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گەیشتە واشنتن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران "هۆشداریی" بە عێراق و پێنج وڵاتی دیکەی ناوچەکە دەدات