
بەرهەمی جووتیارانی کورد- سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرهەمی جووتیارانی كورد دەباتە گەورەترین پێشانگەی كشتوكاڵی لە فەرەنسا.
وێنە گەورەكە: یەكێک لە ئامانجەكانی پێشانگە كشتوكاڵییەكان بە بازاڕكردن و نمایشكردنی بەرهەمی جووتیارانی وڵاتانە، حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بۆ هەمان مەبەست بەرهەمی جووتیارانی كورد دەباتە پێشانگە نێودەوڵەتییەكان، لە ڕابردووشدا كاریگەریی بەرچاوی بۆ فراوانكردنی پرۆسەی بەبازاڕكردنی بەرهەمی ناوخۆ هەبووە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: مانگی داهاتوو لە وڵای فەڕەنسا، پێشانگەیەكی كشتوكاڵی دەکرێتەوە كە گەورەترین پێشانگەی كشتوكاڵییە، تیایدا هەرێمی كوردستانیش بە فەرمی بەشداریی دەكات و بەرهەمی جووتیارانی كوردستانیش لەو پێشانگە گرنگە دا نمایش دەكرێ.
لەلایەكی دیكەوە: ڕۆژی 21-9-2024، لەچوارچێوەی ڕێوڕەسمی كردنەوەی كارگەی ئاردی سلیڤا لە زاخۆ، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: ئێمە بەكردار دەستمان بە دۆزینەوەی بازاڕی ناوخۆیی و دەرەوە بۆ بەرهەمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان كردووە، ئێستا چەندین بەرهەمی جووتیارانمان دەگاتە بازاڕەكانی عەرەبی و ئەورووپی، پێویستە و زۆر گرنگە جووتیارانمان زیاتر خۆیان پێشبخەن و ئاستی كوالێتیی بەرهەمەكانیان بەرز ڕابگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
هاتووچۆی هەولێر: كامێرای خاڵ بۆ خاڵ ئامانجی خۆی پێكاوە
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
مانگی ڕابردوو لە ئێران 127 کەس دەستگیرکراون و زۆربەیان کورد بوون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر غەززە فراوانتر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک پارەی غازی ماڵان بە ئۆنلاین لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت