وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل قسە بۆ ئاڤا دەکات

شەیری بکە لە:
وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل قسە بۆ ئاڤا دەکات

دیمەنی یەکێک لە بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبوون : the new arab

ئاڤا نیوز 

 

وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان ئاشکرای دەکات بەهۆی ئاگادارکردنەوەیان لەلایەن سوپای ئیسرائیل و مەترسی بەئامانجگرتنیان، بەشێک لە دانیشتووانی گوند و شار و شارۆچکەکانی باشووری لوبنان ماڵەکانیان چۆڵ دەکەن و بەرەو ناوچە ئارامەکان کۆچ دەکەن.

 

وێنە گەورەکە: دوای هەفتەیەک لە بەردەوامی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر حیزبوڵڵای لوبنان، ئاستی هەڕەشە و مەترسییەکان لە هەڵکشاندایە، بەتایبەت دوای ئەوەی ئیسرائیل لەڕێگەی ناردنی 80 هەزار نامەوە داوایکرد خەڵکی باشووری لوبنان ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.

 

لێدوانی فەرمی: زیاد مکاری، وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان بە ئاڤا نیوزی گوت: دانیشتووانی بەیرووت و هەندێک ناوچەی دیکەی لوبنان لە ڕێگەی هێڵی تەلەفۆنی ماڵان (نۆرماڵ)ەوە پەیوەندییان پێگەیشتووە و سەرچاوەکەی هێزی داگیرکاری ئیسرائیل بووە، تیایدا داوای چۆڵکردنی ماڵ و شوێنی نیشتەجێبوون لە هاووڵاتیان کراوە.

 

وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان ئاشکراشی کرد لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکاندا داوا لە هاووڵاتیان کراوە بەتایبەت ئەو ناوچانە چۆڵ بکەن  کە حیزبوڵڵا وەک بنکە و بارەگا بەکاریان دەهێنێت یان لە بنکە و بارەگاکان نزیکن، " بۆیە ئێستا دانیشتووانی ئەو ناوچانە دەستیان بە چۆڵکردنی ماڵەکانیان کردووە، چونکە ترسی ئەوەیان هەیە ماڵەکانیان بۆردوومان بکرێن". 

 

باکگراوەند: ئەمڕۆ دووشەممە ئیسرائیل لەڕێگەی دەیان فڕۆکەی جەنگییەوە زیاتر لە 150 شوێنی لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان بۆردوومان کرد، هەر ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی لوبنان ئاماری زیانە گیانییەکانی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند،  100 کەس کوژران و زیاتر لە 400 کەسیش بریندار بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ