ئۆپن ئەی ئای داهێنانێكی نوێ دەكات.. تێكست دەكات بە ڤیدیۆ

شەیری بکە لە:
ئۆپن ئەی ئای داهێنانێكی نوێ دەكات.. تێكست دەكات بە ڤیدیۆ

سەرچاوەی وێنە: EURONEWS

ئاڤا نیوز


کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای، کۆمپانیایەکی گەورەی زیرەکيی دەستکردە، ئەمڕۆ گەورەترین داهێنانی خۆی لە بواری ڤیدۆیدا بڵاوکردەوە و ناوی ناوە "سۆرا ".


وێنەگەورەکە: سۆرا بەشێکە لە کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای، کە لە ساڵی 2022 بەشی زیرەکيی دەستکردی خستە بەردەست بەکارهێنەرانی لەسەر ئینتەرنێت، ئەمڕۆ ئەم بەشە بەشێوەیەکی "سەرکەوتوو" کاردەکات، کە تێکست دەکات بە ڤیدیۆ.


زانیاريی زیاتر: لە بەرنامەی چات جی پیتی بەشی سۆرا هەیە، لەو بەشە، تێکستێک بەشێوەی پەڕەگرافێکی تەواوەتی بەزمانی ئینگلیزی دەنوسیت، پاشان تێکستەکەت بۆ دەکات بە ڤیدیۆیەکی ئەنیمەیشنيی یان بەشێوەیی ڕیڵ کە بە ئاسانی نازانرێت ئەمە دەستکردە یان ڕاستییە.


لێدوانی فەرمی: سەرپەرشتیاری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای دەڵێت: ئەمە گۆڕانکارییەکە هەرگیز لە پێشتردا نەکراوە، دەتوانێت شتانێکی زۆر سەرسوڕهێنەر بکات.


باکگراوند: لە ناوەڕاستی ساڵی 2022 کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای بەشی چات جی پیتی واتە "زیرەکيی دەستکردی" خستە بەردەم هاووڵاتییان و ئەمەش سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا. ئێستا قازانجی کۆمپانیاکە لەگەڵ وەربەرهێنەراندا گەیشتووەتە سەروو 80 ملیار دۆلار و ملیۆنان بەکارهێنەری هەیە لەسەرتاسەری جیهاندا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان