زۆرینەی دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگاكان وەردەگیرێن

شەیری بکە لە:

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگی تایبەت دراوە بە پڕۆسەی خوێندن لە زانکۆ پەیمانگاکان

ئاڤا نیوز

 

دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی دوای پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین دەتوانن لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان درێژە بە خوێندن بدەن.

 

وێنە گەورەکە: ساڵانە لەگەڵ تەواوکردنی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی فۆڕمی زانکۆلاین بۆ قوتابیان چالاک دەکەن تاوەکو دەرفەتی خوێندن بۆ زۆرینەی قوتابیان بڕەخسێنێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە چوارچێوەی هەوڵەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگی تایبەت دراوە بە پڕۆسەی خوێندن لە زانکۆ پەیمانگاکان، هەر لەو میانەیەدا لە ساڵانی ڕابردوودا زۆرترین کورسی خوێندنی بە خۆڕایی لە زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ قوتابیانی پۆلی 12 تەرخانکراوە، ئەمساڵیش وەزارەتی خوێندنی باڵا هەوڵیداوە بەپێی پلانێک تەواوی دەرچووان وەربگرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: