بافڵ تاڵەبانی لە سلێمانی باخێک و ڤێلایەک بە ڕەیان کلدانی دەبەخشێت

شەیری بکە لە:

رەیان کلدانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی بابلیوون بارەگای تایبەتی خۆی لە سلێمانی کردەوە

ئاڤا نیوز

 

ڕەیان کلدانی، ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانیی بابلیوون بارەگای حیزبەکەی لە سلێمانی دەکاتەوە، بافڵ تاڵەبانیش باخێک و ڤێلایەکی پێدەدات.

 

وێنە گەورەکە: بەهۆی نزیکی لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕەیان کلدانی، ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانیی بابلیوون، لێدوان و هەڵوێستی جیاوازی هەیە لەسەر هەرێمی کوردستان و سلێمانی، لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیشدا دەڵێت: "من هاوسەرۆکی یەکێتیم".

زانیاریی تایبەت: ڕەیان کلدانی کە کریستیانە، حیزبەکەی بەشداری لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات و لە سلێمانی بەربژێری هەیە، یەکێتیش کورسییەکی مسۆگەری خۆی پێشکەش کردووە و بەربژێری خۆی لە بەرژەوەندیی بەربژێری ڕەیان کلدانی کشاندووەتەوە، نەوەک تەنها ئەوەندە، بەڵکو بافڵ تاڵەبانی ئۆفیسی بۆ کردووەتەوە و
ڤێلایەک و باخێکی گەورەی پێداوە بۆ مانەوە و  پێشوازیکردن لە میوانەکانی.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ