دانیشتووانی شارێک ڕۆژانە تەنها چوار کاتژمێر دەتوانن بچنە دەرەوە

شەیری بکە لە:

شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە سەربازییەکان ژیانی دانیشتووانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینای قورس کردووە

ئاڤا نیوز

 

ڕووبەڕووبوونەوە سەربازییەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیانی بەشێکی زۆر لە ناوچەکانی ئۆکراینای قورس کردووە.

 

وێنە گەورەکە:  بەهۆی جەنگ و بۆردوومانە بەردەوامەکانی ڕووسیا و ئۆکراینا بۆ سەر یەکتر کە زیاتر لە دوو ساڵ و نیوە جەنگەکە هەڵگیرساوە، ژیانی دانیشتووانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا قورس بووە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دانیشتووانی شاری پۆکڕۆڤسک ڕۆژانە تەنها چوار کاتژمێر دەتوانن لە ماڵەکانیان بچنە دەرەوە ئەویش تەنیا بۆ کاری گرنگ یان کڕینی پێداویستییەکانی ڕۆژانەیان، لێکەوتەکانی ئەمەش زیادبوونی گرفتی دەروونی و نەچوونەوەی قوتابیانە بۆ قوتابخانەکان.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: