ترەمپ داواکەی هاریس بۆ دیبەیتی دووەم ڕەتدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ترەمپ داواکەی هاریس بۆ دیبەیتی دووەم ڕەتدەکاتەوە

کامالا هاریس & دۆناڵد ترەمپ - فرانس 24

ئاڤا نیوز

 

دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان بانگهێشتی کەناڵی سی ئێن ئێن و داواکەی هاریسی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، زۆر درەنگە بۆ ئەنجامدانی دیبەیتێکی دیکە.

 

وێنە گەورەکە: کەمپینەکەی کامالا هاریس، ڕۆژی شەممە 21ـی ئەیلوول لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کەناڵی سی ئێن ئێن بانگهێشتی "هاریس"ـی کردووە بۆ بەشداریکردن لە دیبەیتێکی دیکە لەگەڵ ترەمپ لە 23ـی تشرینی یەکەم، کامالا هاریس بە بانگهێشتەکە ڕازی بووە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کامالا هاریس، لە کەناڵی ئێکس بڵاوی کردەوە و خۆشحاڵی خۆی بە بانگهێشتەکە دەربڕی بۆ بەشداریکردن لە دووەم دیبەیتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و هیوای خواست "ترەمپ"ـیش بە بانگهێشتەکە ڕازی بێت.

 

زانیاریی زیاتر: دۆناڵد ترەمپ لە وەڵامی داواکارییەکەی هاریس گوتی، کامالا دۆڕاوە و دەیەوێت دیبەیتێکی دیکە لەنێوانماندا بکرێت، حەز دەکەم بەشداریی بکەم، بەڵام ئێستا زۆر درەنگ بووە."

 

باکگراوند: دیبەیتی یەکەمی سی ئێن ئێن لەنێوان دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن لە مانگی حوزەیران بەڕێوەچوو، بەڵام دواتر بایدن لە خۆ کاندیدکردنەوەی بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا لەبەرژەوەندی کامالا هاریس کشایەوە. یەکەم دیبەیتی سەرۆکایەتی نێوان دۆناڵد ترەمپ و کامالا هاریس لە 10ـی ئەیلوول لە فیلادلفیا بەڕێوەچوو و کەناڵی ئەی بی سی نیوز میوانداریی کردن.



زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: