لووتکەی ئاشتی ئۆکراینا بەبێ بەشداری ڕووسیا بەڕێوەدەچێت

شەیری بکە لە:
لووتکەی ئاشتی ئۆکراینا بەبێ بەشداری ڕووسیا بەڕێوەدەچێت

کۆبوونەوەی لووتکەی یەکەمی ئاشتی ئۆکراینا - سویسرا

ئاڤا نیوز

 

ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕەتی دەکاتەوە وڵاتەکەی بەشداری کۆبوونەوەی لووتکەی ئاشتی ئۆکراینا بکات.

 

وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی یەکەم لووتکەی ئاشتی ئۆکراینا لە 15/16- 06- 2024 بەبێ ئامادەبوونی ڕووسیا لە سویسرا بەڕێوەچوو، ئۆکراینا دەیەوێت پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ جاری دووەم کۆبوونەوەی لووتکەی ئاشتی بکات، ڕووسیاش ڕەتی دەکاتەوە ئامادەیی هەبێت. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: ڕووسیا بەشداری لە هیچ کۆبوونەوەیەک ناکات وەک ئەوەی بۆ جاری یەکەم لووتکەی ئاشتی ئۆکراینا لە مانگی 6ـی ئەمساڵ لەلایەن سویسرا ڕێکخرابوو کە ڕووسیا ئامادەی لووتکەکە نەبوو.

 

زانیاریی زیاتر: زاخارۆڤا لووتکەی یەکەمی بە "ساختەکاریی" وەسفکرد و گوتی: سەرەڕای بەشداریکردنی زیاتر لە 90 وڵات، ڕووسیا بانگهێشتی لووتکەکە نەکرا.

 

لە لایەکی دیکەوە: ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا هیوادەخوازێت، ڕووسیا ئەمجارە بەشداریی  لە لووتکەکەدا بکات و  ئامادەیی کۆبوونەوەکەی هەبێ.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: