کێشەی بەرزبوونەوەی نرخی خزمەتگوزارییەکانی یەکەی نیشتەجێبوون چارەسەر دەکرێت
- بزنس
- 22 ئەیلوول
ژمارەیەک یەکەی نیشتەجێبوونی هەولێر. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
دوای گازەندەی دانیشتوانی دوو یەکەی نیشتەجێبوونی هەولێر لەسەر زیادکردنی نرخی خزمەتگوزارییەکان، دەستەی وەبەرهێنان نرخی خزمەتگوزارییەکان وەک خۆی لێ دەکاتەوە و هۆشداری بە خاوەنی ئەو یەکانە دەدات ئەگەر پابەند نەبن.
بۆچی گرنگە: ئەم هەنگاوەی دەستەی وەبەرهێنان ڕێگری لە زیادکردنی نرخی خزمەتگوزاری پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دەکات، تاوەکو بەبێ گەڕانەوە بۆ لایەنی پەیوەندیدار نرخەکان دەستکاری نەکەن.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان، بە ئاڤا نیوزی گوت: دوو یەکەی نیشتەجێبوون لە هەولێر بەبێ گەڕانەوە بۆ لایەنی پەیوەندیدار نرخی خزمەتگوزارییەکانیان زیادکردبوو، ئاگادار کرانەوە و بەڵێنیان لێ وەرگیرا نرخەکان وەک خۆی لێ بکەنەوە و چاودێریشیان دەکەین.
لەلایەکی دیکەوە: لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان دەستەی وەبەرهێنان و وەزارەتی شارەوانی و چەند لایەنێکی دیکە دروستکراوە، بڕیار لەسەر نرخی خزمەتگوزاری سیتی و یەکە نیشتەجێبووەکانی دیکە دەدەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر یەکەیەکی نیشتەجێبوون پابەندی بڕیارەکانی ئەو لیژنەیە نەبێت، سەرەتا ئاگادار دەکرێتەوە و دواتر بەگوێرەی یاسا و ڕێنمایەکانی دەستەی وەبەرهێنان مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت تاوەکو دەگات بەپێبژاردن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 35 خولەک لەمەوپێش
لە عێراق ژمارەیەک کێڵگەی ڕووەکی ماددەی هۆشبەر لەنێو دەبرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئێران دەست بە گەشتە ئاسمانییەکان دەکاتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق: وەڵامی هەر هێرشێک دەدەینەوە بکرێتە سەرمان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تایلۆر سویفت ڕۆژانە خواردن بۆ 900 کەمدەرامەت دابین دەکات
5 تشرینی یەکەم
چاوپێکەوتنی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە ئاڤا ڕیکۆردی میدیای کوردی شکاند
5 تشرینی یەکەم
فەرهاد پیرباڵ بۆ یەکەمجار دوای خۆکاندیدکردنی لە ئاڤا دەردەکەوێت
3 تشرینی یەکەم
لەدایکبوونی دووانەیەک لەسەر ئاستی جیهان دەنگ دەداتەوە
3 تشرینی یەکەم
جۆرێکی نوێی برنج بۆ چارەسەری شەکرە بەرهەم دەهێنرێت
3 تشرینی یەکەم
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری بە مووچەخۆران دەدرێت؛ بایۆمەتری نەکەن مووچەیان دەبڕێت
- بزنس
- 5 تشرینی یەکەم
زیندانیانی سیاسیی مینحەی 20 مانگ بەیەکەوە وەردەگرن
- بزنس
- 5 تشرینی یەکەم
نرخی نەوتی عێراق گەیشتە بەرزترین ئاست