حیزبوڵڵای لوبنان سەدان مووشەک ئاراستەی ئیسرائیل دەکات

شەیری بکە لە:
حیزبوڵڵای لوبنان سەدان مووشەک ئاراستەی ئیسرائیل دەکات

دیمەنی کەوتنەخوارەوەی مووشەکێکی حیزبوڵڵا لە ئیسرائیل، وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز 

 

وەک وەڵامێک بۆ تەقاندنەوەی ئامێرەکانی پەیوەندی چەکدارەکانی، حیزبوڵڵای لوبنان سەدان مووشەک ئاراستەی ئیسرائیل دەکات. 

 

وێنە گەورەکە: هەفتەی ڕابردوو هێرشێکی ئەلیکترۆنی لەلایەن ئیسرائیلەوە کرایە سەر ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی ئەندامانی حیزبوڵڵای لوبنان کە بە 'پەیجەر' ناسراوە، ئەمڕۆ وەک وەڵامێک حیزبوڵڵا بە مووشەک و کاتیۆشا هێرشی کردووەتە سەر ئیسرائیل.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: حیزبوڵڵا ڕایگەیاند، بە دەیان مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر بنکە سەربازییەکانی کۆمپانیای ڕافائێل کە تایبەتە بە ئامێر و کەرەستەی ئەلیکترۆنی لە باکوری حەیفا.


لەلایەکی دیکەوە: سووپای ئیسرائیل ڕایگەیاند زیاتر لە 100 مووشەک لە لوبنانەوە ئاراستەی ئیسرائیل کراون، بەشێکی زۆریان لەلایەن سیستمی بەرگرییەوە خراونەتەخوارەوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ