گرووپە چەکدارەکانی عێراق بە درۆن هێرش دەکەنە سەر ئیسرائیل

شەیری بکە لە:
گرووپە چەکدارەکانی عێراق بە درۆن هێرش دەکەنە سەر ئیسرائیل

دیمەنی بەئامانجگرتنی چەکدارانی حیزبوڵڵا لە بەیرووت لەلایەن ئیسرائیل، وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز 

 

 لەگەڵ زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنانی، گرووپە چەکدارەکانی عێراق بە درۆن هێرش دەکەنە سەر ئیسرائیل و لەلایەن سیستمی بەرگرییەوە درۆنەکە دەهێنرێتە خوارەوە.

 

وێنە گەورەکە: لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا شەڕی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنانی گەیشتووەتە لوتکە، ئیسرائیل ژمارەیەک سەربازی حیزبوڵڵای لوبنانی کردووەتە ئامانج دیارترینیان؛ ئیبراهیم عەقیل، سەکردەی دیاری حیزبوڵڵا و سەرکردەی سەربازیی ئەحمەد مەحموود وەهبی ناسراو بە "ئەبو حوسێن سەمیر".

 

زنیاریی بەدەستهاتوو: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە دوو درۆنیان خستووەتە خوار لە عێراقەوە بەرەو شاری ئیلات ئاڕاستە کرابوون.

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئەمڕۆ یەکشەممەدا ئیسرائیل 24 شار و شارۆچکەی لوبنانی بۆردوومانکردووە و چەندین کەس کوژراون، هاوکات بۆردوومانکردنی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە بەردەوامە.

 

لە لایەکی دیکەوە: حیزبوڵڵای لوبنان هێرشی کردووەتە سەر شارۆچکەی کریات بیالیکی باکووری ئیسرائیل و زانیاریی سەرەتاییەکان برینداربوونی پێنج هاووڵاتی ئیسرائیلی پشتڕاست دەکەنەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕۆژانی ڕابردوو گرووپە چەکدارەکانی عێراق ئامادەیی خۆیان بۆ پشتیوانیی حیزبوڵڵای لوبنانی دەربڕیوە و  هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکەن و جەختیان کردووە لەسەر ناردنی هەزاران چەکدار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ