لاڤرۆڤ: ئەمریکا دەیەوێت شکست بە ڕووسیا بهێنێت

شەیری بکە لە:
لاڤرۆڤ: ئەمریکا دەیەوێت شکست بە ڕووسیا بهێنێت

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا

ئاڤا نیوز

 

لە نوێترین چاوپێکەوتنی، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هێرش دەکاتە سەر ئەمریکا، بەوە تۆمەتباری دەکات کە دەیەوێت خۆی بەسەر جیهاندا زاڵ بکات. 

 


وێنە گەورەکە: سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ سکای نیوزیـی عەرەبی لە مۆسکۆ، باسی لە کۆمەڵێک بابەت کە پەیوەندییان بە شەڕی ئۆکراینا و دۆخی ڕووسیاوە هەیە کرد. 

 


لێدوانی فەرمی: لاڤرۆڤ، ڕووسیا ڕایگەیاند، ئەمریکا دەیەوێت بۆ هەموو لایەکی بسەلمێنێت، کەس ناتوانێت ڕکابەری بکات، دەیەوێت شکستێکی ستراتیجی بەسەر ڕووسیا بهێنێت. 

 

باکگراوند: دوای دەستپێکردنی جەنگی ڕووسیا لەگەڵ ئۆکراینا، ئەمریکا بە دابینکردنی چەک و فراوانکردنی جەنگەکە تۆمەتبار دەکرێت. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: