
وێنەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
دوای هێرشەکانی هەفتەی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سەر حزبوڵڵای لوبنان، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، ناتانیاهۆ بە ورووژاندنی شەڕ لە ناوچەکەدا تۆمەتبار دەکات.
وێنە گەورەکە: لە دوای هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ئیسرائیل بۆسەر حزبوڵڵای لوبنان، سەرۆکی فەڕەنسا بەبێ ئەوەی ئاماژە بە حزبوڵڵای لوبنان بکات، پەیامێکی ڤیدیۆیی هاوسۆزی بۆ گەلی لوبنان لە کەناڵی ئێکس بڵاوکردەوە، هاوکات پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەنجامدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کەناڵی12ـی ئیسرائیلی ڕایگەیاند: سەرۆکی فەڕەنسا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە کە بەرپرسیاریت لە ڕێگریکردنی گرژییەکان، ڕێگای دیبلۆماسی ئاسانە و دەبێت بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بکەیت، چالاکی ئێوە لە باکوور ناوچەکە بەرەو جەنگ دەبات.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل داوای لە سەرۆکی فەڕەنسا کرد، لەبری گوشار خستنە سەر ئیسرائیل کاتی ئەوە هاتووە فشار بخاتە سەر حزبوڵڵای لوبنان، چونکە ئیسرائیل تەنیا دەیەوێت هاووڵاتیانی خۆی بە سەلامەتی بهێنێتەوە ماڵەکانیان.
باکگراوند: بڵاوکردنەوەی پەیامەکەی ماکرۆن هاوکاتە لەگەڵ کۆبوونەوەی نوێنەرانی دیپلۆماتکارانی فەرەنسا، ئەمریکا، ئیتاڵیا، بەریتانیا و ئەڵمانیا کە لە پاریس سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەچوو، تێیدا بارودۆخی ئێستای لوبنانیش تاوتوێ کرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ باجی گومرگی بەسەر دەیان وڵات سەپاند
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق مافی ئاو بۆ ماوهی 10 ساڵ دەستەبەر دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دیمەشق و حەمای سووریا بۆردوومان دەکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک دەستلەکاردەکێشێتەوە و کۆشکی سپی جێدەهێڵێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق و هەرێمی کوردستان بە جیا پەنا بۆ بەکارهێنانی بارانی دەستکرد دەبەن
11 کاتژمێر لەمەوپێش
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
1 نیسان
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
1 نیسان
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک دەستلەکاردەکێشێتەوە و کۆشکی سپی جێدەهێڵێت
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا: ئەوروپا باج بەسەر ئەمریکا دەسەپێنێت
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان سەردانی فەرەنسا دەکات
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاکسیۆس: واشنتن پێشنیازی تاران بۆ دانوستاندنی ناڕاستەوخۆ تاوتوێ دەکات