سوودانی گەیشتە نیویۆڕک

شەیری بکە لە:
سوودانی گەیشتە نیویۆڕک

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ بەشداریکردن لە خولی 79یەمی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتە  نیویۆڕک کە چەند ڕۆژێک دەخایەنێت و لەو گەشتەیدا ژمارەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی جیهان دەکات.

 

وێنە گەورەکە: ساڵانە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرکی ئەمریکا  دەکرێت، ئەمڕۆ شەممە سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی خولی 79یەمی کۆمەڵەکە گەیشتە نیویۆڕک.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە، سوودانی لە بەیانی ئەمڕۆ بەرەو ویلایەتی نیویۆرک لە ئەمریکا بەڕێکەوت و ئەمشەو گەیشتە ئەو  ویلایەتە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەپاڵ پێشکەشکردنی دوو گوتار لە بەردەم کۆمەڵەی گشتی و لووتکەی ئایندە کە چەندین بەرپرس و سەرکردەی وڵاتان بەشدارن، محەممەد شیاع سوودانی، ژمارەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردەی وڵاتان و سەرۆکی شاندە بەشداربووەکان ئەنجام دەدات، چاوی بە ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و ژمارەیەک بەرپرسی ڕێکخراو، دەستەی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتیش دەکەوێت.



باکگراوند: ئەمساڵ ئەمە دووەم سەردانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقە بۆ ئەمریکا، سەردانی پێشووی لە ڕۆژی 13ی ئایاری ڕابردوو بوو و ماوەی چەند ڕۆژێکی خایاند.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: