نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبووەوە

شەیری بکە لە:
نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبووەوە

سەرچاوەی وێنە: AP

ئاڤا نیوز


ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە زیاتر لە 83 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو 61 سەنت بەرزبووەتەوە.


وێنە گەورەکە:  نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا لە گۆڕانکارییدایە، لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا، 61 سەنت بەرزبوەتەوە.


ژمارەکان وادەڵێن:
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت؛ ئەمڕۆ 83 دۆلار و 47 سەنتە 
نرخی یەک بەرمیل نەوتی ئۆپیک؛ ئەمڕۆ 82 دۆلار و 88 سەنتە
نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس؛ ئەمڕۆ بە 79 دۆلار و 19 سەنتە.


 ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ هەریەک لە ئەمریکا و ئۆپیک دوو گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتن لە جیهاندا، کە ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی نرخی نەوت هەیە، هەر کاتێک عەمبارەکان پڕبن و خواست لەسەر نەوت کەمبکات، نرخی نەوت دادەبەزێت و بەپێچەوانەشەوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان