وێنەی تۆمەتبار
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕاگەیێنراوێکی لەبارەی دەستگیرکردنی گرووپێکی "تیکتۆک" بڵاوکردەوە کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆییان لە هاووڵاتیان کردووە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 21-9-2024، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە و لەڕێگەی تیمی تەکنیکی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، گرووپێکی تیکتۆک کە وێنە و ڤیدیۆی نەشیاوی هاوڵاتییانی تۆمار کردبوو و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەیانی دەکرد، دەستگیرکران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: دوای ئەوەی لەلایەن چەند هاووڵاتییەک سکاڵای یاسایی لەسەر هەژماری "دادە تیکتۆک" تۆمار کرا، کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدۆی لە چەند کەسێک کردبوو، توانرا شوێن و ناسنامەی بەکارهێنەری هەژمارەکە ئاشکرا بکەن و خاوەنەکەی بە ناوی "م ، هـ ، م" دەستگیر بکەن.
زانیاریی زیاتر: لە ڕاگەیێنراوەکە دا ئاماژە بەوەش کراوە، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبار، دەرکەوتووە هەمان کەس خاوەنی گرووپی "مەلەفە زەخمەکانە" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تەلەگرام و هەژماری "شۆخان"ە لە سناپچات.
ئەمەش بزانە: تۆمەتبار لەبەرئەوەی کەسێکی شارەزایە لە بواری تەکنیکی و لە شێوازی گفتوگۆکردندا، توانیویەتی دەنگی خۆی بۆ ئافرەت بگۆڕێت و وێنە و ڤیدیۆی نەشیاوی چەند پیاو و ئافرەتێکی تۆمار کردووە، لەبەرامبەر بڵاونەکردنەوەیاندا بڕێکی زۆر پارەی وەرگرتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئەردۆغان ڕۆژئاوا لە دژی ئیسرائیل هان دەدات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی فەرەنسا ئیسرائیل بە هەڵگیرسانی جەنگ تۆمەتبار دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی گەیشتە ئەمریکا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چیرۆکەکانی کوردستان - ئەڵقەی پێنجەم
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ژیریی دەستکرد بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجە بەکاردەهێنرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز وادەی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت ئاشکرا دەکات
20 ئەیلوول
زانکۆڵاین بۆ دەرچووانی پۆلی 12 کارا دەکرێت
20 ئەیلوول
شەپۆلێکی بارانبارین و ڕەشەبا هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
20 ئەیلوول
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعدی پیرە: من دەمزانی دۆخی مەلا بەختیار وای لێ دێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعدی پیرە: ناتوانین پێشبینی بکەین چەند کورسی دەهێنین
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 13 ساڵ چیمەنی یاریگەی یانەی دهۆک دەگۆڕدرێت