ئێران پەردە لەسەر نوێترین مووشەکی بالیستیک لادەبات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نمایشی سەربازی ئێران - عەرەب نیوز
ئاڤا نیوز
لە نمایشێکی سەربازیدا و بە ئامادەبوونی مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران پەردە لەسەر نوێترین مووشەکی بالیستیکی لادرا.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی شەممە 21-9-2024، لە نمایشێکی سەربازیدا پەردە لەسەر نوێترین مووشەکی بالیستیک و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری ئێران لادرا، ئەمەش لەکاتێکدایە کە گرژییەکانی ناوچەکە لە زیادبوون دایە، لەهەمان کاتدا دەستی تۆمەت بۆ ئێران درێژ دەکرێت بەهۆی هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ڕووسیا لە دژی ئۆکراینا.
لێدوانی فەمی: مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند: توانای بەرگریکردنی ئێران ئەوەندە گەشەی کردووە کە هیچ کەسێک ناتوانێت دەستدرێژی بەرامبەر بکات.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست توندتر بوونەتەوە، چونکە ئاراستەی هێزی ئاگرینی ئیسرائیل بەرەو باکوور بۆ سنووری لوبنان گۆڕاوە و ئێستا سوپای ئیسرائیل لە دژی چەکدارانی حیزبوڵڵا لەشەڕ دان.
لە لایەکی دیکەوە: ئێران لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە، لەوانەش بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئەمریکا تۆمەتبار دەکرێت بەوەی کە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ ڕووسیا لە دژی ئۆکراینا دابین کردووە، ئێرانیش چەند جارێک ئەم تۆمەتانەی ڕەتکردۆتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
سەعدی پیرە: ناتوانین پێشبینی بکەین چەند کورسی دەهێنین
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
دوای 13 ساڵ چیمەنی یاریگەی یانەی دهۆک دەگۆڕدرێت
- بزنس
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئەم هەفتەیە شاندێکی دارایی عێراق سەردانی هەولێر دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی گرووپێکی تیکتۆکی ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چیرۆکەکانی کوردستان - ئەڵقەی پێنجەم
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ژیریی دەستکرد بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجە بەکاردەهێنرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز وادەی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت ئاشکرا دەکات
20 ئەیلوول
زانکۆڵاین بۆ دەرچووانی پۆلی 12 کارا دەکرێت
20 ئەیلوول
شەپۆلێکی بارانبارین و ڕەشەبا هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
20 ئەیلوول
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان زیاد دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵا کوژرانی سەرکردەیەکی دیکەی سەربازیی ڕاگەیاند