ژنێک خاوەندارێتی ئەو کۆمپانیایە دەکات کە پەیجەرەکانی حیزبوڵڵا دروست دەکات

شەیری بکە لە:
ژنێک خاوەندارێتی ئەو کۆمپانیایە دەکات کە پەیجەرەکانی حیزبوڵڵا دروست دەکات

کریستینا پارسۆنی، وێنە؛ سکای نیوزی عەرەبی

ئاڤا نیوز

 

زانیاریی دەربارەی ئەو ژنەی خاوەن و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای دیزاین کردنی ئامێرە بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنانە، بڵاودەکرێتەوە.

 

وێنە گەورەکە: دوای تەقینەوەی ئامێرەکانی پەیوەندیی حیزبوڵڵای لوبنان، کۆمپانیایی 'گۆڵد ئەپۆڵۆ' لە تایوان تۆمەتبارکرا بە دروستکردنی ئەو ئامێرانە و تێکردنی ماددەی تەقینەوە پێش ئەوەی بۆ حیزبوڵڵا ڕەوانە بکرێن.

 

لێدوانی فەرمی: کریستیانا دوای تەقینەوەکانی لوبنان بە کەناڵی NBC ڕایگەیاند: ئەو ئامێرانەکانی پەیوەندی حیزبوڵڵای دروست نەکردووە و " پێم وایە بە هەڵە تێگەیشتوون".

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕاپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرز دەریدەخات، کریستیانا پارسۆنی، خاوەن و بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیایەیە کە مۆڵەتی دیزاین کردنی پەیجەرەکانی حیزبوڵڵای هەیە.

 

باکگراوند: کریستیانا تەمەنی 49 ساڵە، خاوەنی دوو ڕەگەزنامەی ئیتاڵی و هەنگارییە، بە حەوت زمان قسە دەکات، دکتۆرای لە فیزیای تەنەکان هەیە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: