پارێزگاری هەولێر لەبارەی پشووی سبەی بڕیاریدا

شەیری بکە لە:
پارێزگاری هەولێر لەبارەی پشووی سبەی بڕیاریدا

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر... وێنە: محەممەد شوانی ..ئاڤا..

ئاڤا نیوز


پارێزگاری هەولێر، سەبارەت بە ڕاگرتنی دەوام بڕیاری دا و دەڵێت “سبەی پشوو نابێت و بارودۆخەكە لەژێر كۆنترۆڵدایە”.


وێنە گەورەكە: چەند ڕۆژێكە لە هەرێمی كوردستان بارانبارینی بەخوڕ بەردەوامە، بەپێی پێشبینییەكان، سبەیش بارانبارین بەردەوام دەبێت؛ لە بەشێكی شارەكانی هەرێمی كوردستان بەهۆی كۆبوونەوەی ئاو هاونیشتمانیان چاوەڕوان دەكەن دەوام ڕابگیرێت.


لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: سبەی یەكشەممە، دەوام ئاسایی دەبێت و ڕاناگیرێت، تیمەكانمان لە ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەرێكی نەخوازراو، بارودۆخەكە لە سنووری پارێزگای هەولێر لەژێر كۆنترۆڵدایە”.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: