سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی ئەمریکا دەکات

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی ئەمریکا دەکات

محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیران عێراق، لەکاتی گەشت کردن بۆ دەرەوەی عێراق، وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز

 

بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی فەرمی سەردانی ئەمریکا دەکات.

 

وێنە گەورەکە: ساڵانە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرکی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ شەممە، لە کۆبوونەوەی 79یەمی کۆمەڵەکە بە بەشداریی زۆربەی سەرکردە، بەرپرس و وەزیرانی وڵاتان بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەم مەبەستەش سوودانی دەچێتە ئەو وڵاتە. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: سوودانی زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردەی وڵاتان و سەرۆکی شاندە بەشداربووەکان ئەنجام دەدات، چاوی بە ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ژمارەیەک بەرپرسی ڕێکخراو، دەستەی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتیش دەکەوێت.

 

زانیاریی زیاتر: سوودانی گوتارێک لەبەردەم کۆمەڵەی گشتی پێشکەش دەکات، هەروەها لە لووتکەی ئایندەش گوتارێکی دیکە پێشکەش دەکات کە چەندین بەرپرس و سەرکردەی وڵاتان بەشدارن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمساڵ ئەمە دووەم سەردانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقە بۆ ئەمریکا، سەردانی پێشووی لە ڕۆژی 13ی ئایاری ڕابردوو بوو و ماوەی چەند ڕۆژێکی خایاند.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: