ئیخڵاس دلێمی بۆ ئاڤا: ناردنی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان چیتر پێویستی بە گفتوگۆ نییە

شەیری بکە لە:
ئیخڵاس دلێمی بۆ ئاڤا: ناردنی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان چیتر پێویستی بە گفتوگۆ نییە

ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق

ئاڤا نیوز

جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چیتر پێویستی بە گفتوگۆ نییە و ئەو پرسە یەکلایی بووەتەوە.

وێنە گەورەکە: ئەم هەفتەیە گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا لەبارەی چارەسەرکردنی پرسی مووچە چڕتر دەبنەوە، ڕۆژی دووشەممە 23-9-2024 شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا و ڕۆژێک دواتر شاندێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەولێر دەکات.

لێدوانی فەرمی: ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند، بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئێستا لە دەرەوەی دانوستاندنەکانە، بەپێی بڕیارەکانی دادگەی فیداڵی ئەو بابەتە یەکلایی بووەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە لە عێراق، پێچەوانەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی دارایی عێراق کە ڕەتیدەکاتەوە کێشەی پارەی نەختینە (سیولە) یان هەبێت، ئیخلاس دلێمی دەڵێت دواکەوتنەکە بەهۆی نەبوونی سیولەیە. 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: شاندی باڵای هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی د.ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ڕۆژی دووشەممە 23-9-2024 سەردانی بەغدا دەکات و لیستی نوێی مووچە لەگەڵ خۆیان دەبەن، بڕیارە دوو ڕۆژ دواتر مووچەی مانگی هەشت بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت و دوو هەفتەش دواتر مووچەی مانگی نۆ.

باکگراوند: بەپێی ڕێککەوتنی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق پاڵپشت بە بڕیاری دادگای فیدراڵی، خەرجکردنی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان گەرەنتی کراوە و تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بێ کێشە مووچە دەنێردرێت، لەمەودوا دابەشکردنی مووچەش لە کوردستان و عێراق هاوکات دەکرێت.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ