ئیسرائیل سەرکردەیەکی حیزبوڵڵا دەکاتە ئامانج

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل سەرکردەیەکی حیزبوڵڵا دەکاتە ئامانج

بۆردومانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان، وێنە: cnn

ئاڤا نیوز

 

کەمێک پێش ئێستا باشووری بەیروت لە لوبنان لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردوومان کرا و سەرکردەیەکی باڵای حیزبوڵڵا کوژرا.

 

وێنە گەورەکە: تادێت گرژیی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان زیاتر دەبێت، لەماوە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئیسرائیل گورزی کەمەرشکێنی لە  حیزبوڵلا وەشاندووە، دواترینیان ئەو هێرشە ئەلیکترۆنیە بوو کە لە ڕێگەیەوە هەزاران ئامێری پەیجەری ئەندامانی حیزبوڵڵا تەقینەوە و قوربانییەکی زۆری لێکەوتەوە.

 

ڕاگەیێندراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ڕۆژی هەینی هێرشێکی ئامانجداریان لە بەیروت بۆ سەر بنکەکانی حیزبوڵڵا ئەنجامداوە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی زانیارییە پشتڕاستکراوەکان لە هێرشەکەی ئەمڕۆی ئیسرائیل ئیبراهیم عەقیل، سەکردەی دیاری حیزبوڵڵای لوبنان کوژراوە کە لە دوای فواد شوکر، دووەم فەرماندەی هێزە چەکدارەکانە کە لە هێرشی ئاسمانیدا دەکوژرێت .

 

زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی لوبنان، لە بۆردوومانەدا هەشت کەسی دیکە کوژراون و 59ی دیکەش برینداربوون. 

 

لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوە ئەمنییەکانی لوبنان ڕایانگەیاندووە، مووشەکەکانی ئیسرائیل لە نزیک دامەزراوە سەرەکییەکانی حیزبوڵڵای لوبنان لە باشووری بەیروت کەوتووەتە خوارەوە.

 

شەیری بکە لە: