ئیسرائیل فەرماندەیەکی باڵای حیزبوڵڵای عێراق لە دیمەشق دەکاتە ئامانج

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل فەرماندەیەکی باڵای حیزبوڵڵای عێراق لە دیمەشق دەکاتە ئامانج

بەرزاییەکانی جۆڵان - بغداد الیوم

ئاڤانیوز

 

لە ئاكامی هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل، فەرماندەیەکی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق لە دیمەشق کوژرا.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەمڕۆ هەینی 20-9-2024، ئیسرائیل لەڕێگەی هێرشێکی ئاسمانییەوە ئۆتۆمبێلێکی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق لە سووریا کردە ئامانج و لە ئاکامدا فەرماندەیەکی باڵای حیزبوڵڵای عێراقی کوژرا و شۆفێرە تایبەتەکەشی بەسەختی برینداربوو.

 

زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی میدیاکانی سووریا، کوژراوەکە ناوی “ئەبو حەیدەر خەفاجییە” فەرماندەیەکی باڵای حیزبوڵڵای عێراقە و بەڕەگەزیش خەڵکی عێراقە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: