لە کابینەی نۆیەم زیاتر لە هەزار کیلۆمەتر ڕێگای نوێ دروستکراوە

شەیری بکە لە:
لە کابینەی نۆیەم زیاتر لە هەزار کیلۆمەتر ڕێگای نوێ دروستکراوە

قیرتاوکردنی ڕێگەوبان - سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان 585 پرۆژەی ڕێگاوبان جێبەجێکراون، 75ـیان پرۆژەی ستراتیژیین.

 

وێنە گەورەكە: بۆ پێشخستنی ژێرخانی هەرێمی کوردستان و پێکەوەبەستنەوەی شار و شارۆچکەکان، كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان چەندین ڕێگا و پردی نوێی لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دروستكردووە، بە دەیان پڕۆژەی دیکەش لە قۆناغی جێبەجێکردندان.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند: تەنیا لە ماوەی کابینەی نۆیەم، 585 پرۆژەی ڕێگاوبان جێبەجێکراون، 75ـیان پرۆژەی ستراتیجی و گرنگن؛ هەروەها 291 پڕۆژەی دیکەش لە ژێر پڕۆسەی جێبەجێکردندان.

 

زانیاریی زیاتر: لەکۆی ئەو 585 پڕۆژەی ڕێگەوبان کە کارەکانیان کۆتایی هاتووە، توانراوە هەزار و 363 کیلۆمەتر ڕێگەی تازە، بە بڕی زیاتر لە 930 ملیار دینار دروست بکرێت و زیاتر لە 11 ملیۆن مەتر چوارگۆشە قیڕ لەو پڕۆژانە بەکار هێنراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ