نەوتی سپی بەسەر ناوەندەکانی خوێندن دابەش دەکرێت

شەیری بکە لە:
نەوتی سپی بەسەر ناوەندەکانی خوێندن دابەش دەکرێت

یەکێک لە ناوەندەکانی خوێندن لە هەڕێـمی کوردستان. وێنە ؛ سۆشیاڵمیدیا

ئاڤا نیوز

 


ساڵانە لە وەرزی زستان نەوتی سپی بەسەر ناوەندەکانی خوێندن دابەشدەکرێت، بۆ ئەمساڵیش دڵنیایی  لەبارەی دابەشکردنی ئەو بڕە نەوتەوە دەدرێت.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: د.ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بڕیاردراوە نەوتی سپی بەسەر ناوەندەکانی خوێندن دابەش بکرێت، ئەنجوومەنی وەزیرانیش ڕەزامەندی لەسەر پرۆسەکە داوە و فەرمانەکە لە وەزارەتی داراییە و ڕێکارەکان تەواو کراون.


زانیاری زیاتر: پرۆسەکە لە پارێزگاکان کاری تەندەرینگی بۆ دەکرێت و دواتر دەست بە دابەشکردنی نەوتە  بەسەر ناوەندەکانی خوێندندا دەکرێت.

 

باکگراوند: بەبڕیاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان 9/25 دەرگای ناوەندەکانی خوێندن بەڕووی خوێندکاران دەکرێتەوە و زەنگی دەستپێکردنەوەی خوێندنی ئەمساڵ لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان لێدەدرێت.

شەیری بکە لە: