ڕووسیا لە ناردنی چەکی هیندی بۆ ئۆکراینا نیگەرانە

شەیری بکە لە:
ڕووسیا لە ناردنی چەکی هیندی بۆ ئۆکراینا نیگەرانە

مەشقی سەربازانی سوپای هیندستان 15ی 1ی 2016 لە نیودەلهی - ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

ڕووسیا نیگەرانە لەوەی چەک و کەرەستەی سەربازیی دروستکراوی هیندستان ڕەوانەی ئۆکراینا دەکرێت. هاوکات هۆشداریی زیادبوونی گرژییەکان لەگەڵ ڕۆژئاوا دەدات.

 

وێنە گەورەکە: بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، کەرەستەی سەربازیی دروستکراوی هیندستان، لە ڕێگەی کڕیارە ئەوروپییەکانەوە گەیێنراوەتە ئۆکراینا، تاوەکو لە دژی سوپای ڕووسیا بەکار بهێنرێت. 

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: وەزارەتی دەرەوەی هیندستان ناردنی هاوکاریی سەربازیی وڵاتەکەی بۆ ئۆکراینا بە "چەواشەکاریی" ناوبردووە.

 

بابەتە ستراتیژییەکە: نیگەرانیی ڕووسیا لەوەوە سەرچاوە دەگرێت، کە مۆسکۆ و نیودەلهی هاوئاهەنگیی بەرگریی لە نێوانیاندا هەیە. هەر جۆرە هاوکارییەکی هیندستان بۆ ئۆکراینا، دەبێتە هۆی تێکچوونی هاوئاهەنگییەکەیان.

 

لەلایەکی دیکەوە: ڤیاچێسلاڤ ڤۆلۆدین، سەرۆکی ئەنجوومەنی دۆمای ڕووسیا، کە ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیاشە، هۆشداری ئەوە دەدات کە ڕێگەدانی ڕۆژئاوا بە بەکارهێنانی چەکەکانیان لە دژی ڕووسیا دەرگا بۆ جەنگێکی جیهانی و ئەتۆمی دەکاتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: