حەسەن نەسروڵڵا بۆ ئیسرائیل: چاوەڕێی سوپرایز بن

شەیری بکە لە:
حەسەن نەسروڵڵا بۆ ئیسرائیل: چاوەڕێی سوپرایز بن

حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا - بی بی سی

ئاڤا نیوز

 

سکرتێری گشتیی حزبووڵڵای لوبنان ڕایدەگەیێنێت، هێرشەکانیان بۆسەر باکووری ئیسرائیل بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی شەڕ لە غەززە دەوەستێت.

 

وێنە گەورەکە: حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا دوای تەقینەوەی ئامێرەکانی پەیوەندییەکانی کارمەند و چەکدارانی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ڕۆژی پێنجشەممە پەیامێکی تەلەڤیزیۆنی بڵاوکردەوە کە دوای ڕووداوی تەقینەوەی پەیجەرەکان، جیهان چاوەڕێی بوو، وەک ئاماژەیەک سەبارەت بە سروشتی وەڵامدانەوەی هێرشەکان.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: حەسەن نەسروڵڵا، لە پەیامێکی تەلەڤیزیۆنیدا ڕایگەیاند: "داوا دەکەم ئیسرائیل شەر لە غەززە ڕابگرێت، ئەگەرنا، شتی چاوەڕواننەکراوی زیاتر دەبینن و هێرشەکانمان بۆسەر باکووری ئیسرائیل بەردەوام دەبن.

 

ئەمەش بزانە: حیزبوڵڵای لوبنان کە خاوەنی گەورەترین هێزی سیاسی و سەربازییە لە لوبنان، هاوشێوەی حەماس لەلایەن ئەمریکا و بەریتانیاوە بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەناسرێت.

 

باکگراوند: ڕۆژی سێشەممە و چوارشەممەی ڕابردوو لە دوو هێرشدا، سەدان ئامێری ئاگادارکردنەوە و پەیجەر کە ئەندام چەکدارانی حیزبووڵڵا بەکاریان دەهێنا، لە سەرانسەریی لوبنان تەقینەوە و 37 کەس کوژران و نزیکەی 3000 کەسی دیکەش بریندار بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: