ئەنتۆنی بلینکن سەردانی فەرەنسا دەکات

شەیری بکە لە:
ئەنتۆنی بلینکن سەردانی فەرەنسا دەکات

ئەنتۆنی بلینکن. وەزیری دەروەی ئەمریکا. وێنە: سی ئێن ئێن

ئاڤا نیوز 

 

وەزیری دەرەوەی ئەمرکا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێک سەردانی فەرەنسا دەکات و لەگەڵ هاوتا فەرەنسییەکەی کۆدەبێتەوە.

 

وێنە گەورەکە: بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، شەڕی ئۆکراینا و ڕووسیا و پرسە ئەمنییەکان، وەزیرانی دەرەوەی هەندێک وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا لە فەرەنسا کۆدەبنەوە. سەرادانەکەی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەر لەو چوارچێوەیە دایە و بڕیارە ژمارەیەک دیدار ئەنجام بدات.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ ستیڤان سێجورنێ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و وەزیرانی دەرەوەی ئیتاڵیا، ئەڵمانیا و بەریتانیا کۆدەبێتەوە، دوای ئەو کۆبوونەوەیە بلینکن لەگەڵ سەرۆککۆماری فەرەنسا، ئیمانوئێل ماکرۆن کۆدەبێتەوە. 

 

زانیاریی زیاتر: ئەو کۆبوونەوەیە لەدوای ئەوە دێت کە وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند: "قۆناغی نوێی شەڕی ئیسرائیل لە باکووری ئەم وڵاتە لەگەڵ حیزبوڵڵای لوبنان دەستپێدەکات".

 

ئەمەش بزانە: دوای ئەو هێرشە ئەلیکترۆنییەی کرایە سەر ئامێری پەیوەندییەکانی چەکدارانی حیزبوڵڵا لە لوبنان، مەترسی ئەوە هەیە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خراپتر بێت و داهاتووی ناوچەکە بەرەو تونێلێکی نادیار ببات.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: