تۆڕی ئێکس هەژماری ئاژانسی میزانی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران دادەخات

شەیری بکە لە:
تۆڕی ئێکس هەژماری ئاژانسی میزانی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران دادەخات

هەژماری ئاژانسی میزانی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران

ئاڤا نیوز


میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس هەژماری ئاژانسی میزانی دەسەڵاتی دادوەریی ئێرانی داخستووە.


لێدوانی فەرميی: مێهدی کەشتدار، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاژانسی هەواڵی میزانی ئێران ڕایگەیاند: دوای لە کارخرانی نیشانە شینەکەیان لەلایەن تۆڕی "ئێکس"ەوە، ئەمڕۆ هەژمارەکەشیان بەبێ ئاگادارکردنەوە بلۆک کراوە و داخراوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاژانسی هەواڵی میزان سەر بە دەسەڵاتی دادوەری ئێرانە، تاکە پەنجەرەی ئەلیکترۆنی بوو کە دەسەڵاتی دادوەریی ئێران لە ڕێگەیەوە پەیامی بڵاودەکردەوە.


باکگراوند: ڕۆژی هەشتی ئەم مانگە، بە بیانووی پێشێلکردنی یاساکانی، کۆمپانیای مێتای خاوەنداری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک، ئینستگرام،  ترێدز و هەژمارەکانی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانی داخست.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: