نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 50 دۆلار دابەزی

  • بزنس
  • 19 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 50 دۆلار دابەزی

ئاڤا نیوز

 

دوای بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی زێڕ و گەیشتنی ئۆنسەیەک بە دوو هەزار و 600 دۆلار بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، دوای تەنها دوو کاتژمێر دابەزینی بەرچاوی تۆمارکرد.

 

وێنە گەورەکە: دوای چوار ساڵ بانکی ناوەندیی ئەمریکا بۆ یەکەمجار ڕێژەی سووی بە 50 خاڵی بنەڕەتی واتە (0.5%) لە 5.1% بۆ 4.6٪ دابەزاند، ئەمەش لەماوەی دوو کاتژمێردا  بەرزو نزمی زۆری لەسەر نرخی زێڕ دروست کرد.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای بەرزبوونەوەی بەهای زێر بۆ دوو هەزار و 600 دۆلار، دوای دوو کاتژمێر بەهاکەی بۆ هەر ئۆنسەیەک 50 دۆلار دابەزی و گەیشتەوە دوو هەزار و 550 دۆلار.

 

چی ڕوویدا: کاتژمێر نۆی ئەمشەو بەهۆی دابەزاندنی نرخی سوو لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکا بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دەستیپێکرد و دوای دوو کاتژمێر دەستی بە دابەزین کرد.



زانیاریی زیاتر: بەهۆی دابەزاندنی ڕێژەی سوو نرخی نەوت و پێنوێنی دۆلاری ئەمریکی دابەزین، لە دابەزینیش بەردەوام دەبن.

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بانکی ناوەندیی ئەمریکا تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ 50 خاڵی دیکە ڕێژەی سوو دابەزێنێت.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: