بیتکۆین دەست بە بەرزبوونەوە دەکات

  • بزنس
  • 21 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
بیتکۆین دەست بە بەرزبوونەوە دەکات

بیتکۆین - وێنە؛ گێتی

ئاڤا نیوز

 

لەگەڵ دابەزاندنی ڕێژەی سوو بە 50 خاڵی بنەڕەتی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکا، بیکتۆین دەستی بە بەرزبوونەوە کرد و لە 59 هەزار و 174 دۆلارەوە گەیشتووەتە 61 هەزار و 318 دۆلار، لە بەرزبوونەوەش بەردەوامە.

وێنە گەورەکە: ئەمشەو دوای چوار ساڵ بانکی ناوەندیی ئەمریکا بۆ یەکەمجار ڕێژەی سووی بە 50 خاڵی بنەڕەتی واتە (0.5%) لە 5.1% بۆ 4.6٪ دابەزاند، ئەمەش کاریگەری گەورەی خستە سەر بازاڕە داراییەکان.

کاریگەری و لێکەوتەکان: دابەزاندنی ڕێژەی سوو بەهای دراوی ئەیلکترۆنی بیتکۆینی بەرزکردەوە و گەیشتە 61 هەزار و 318 دۆلار. هاوکات بەهاکانی زێڕ، بازاڕی پشکەکان و پێنوێنی بازاڕە داراییەکان بەرزبوونەوە و لە بەرزبوونەوەش بەردەام دەبن، نرخی نەوت و پێنوێنی دۆلاری ئەمریکیش دابەزین، لە دابەزینیش بەردەوام دەبن.


ئەوەی پێشبینی دەکرێت: 
بانکی ناوەندیی ئەمریکا تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ 50 خاڵی دیکە ڕێژەی سوو دابەزێنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: