بانکی ناوەندیی ئەمریکا 50 خاڵ ڕێژەی سوو دادەبەزێنێت

  • بزنس
  • 21 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
بانکی ناوەندیی ئەمریکا 50 خاڵ ڕێژەی سوو دادەبەزێنێت

بانکی ناوەندی ئەمریکا. وێنە؛ سی ئێن ئێن

ئاڤا نیوز

 

بانکی ناوەندیی ئەمریکا ڕێژەی سووی بە 50 خاڵی بنەڕەتی دابەزاند، ئەمەش کاریگەریی ڕاستەوخۆی کردە سەر بازاڕە داراییەکان.

وێنە گەورەکە: ئەمشەو دوای چوار ساڵ بانکی ناوەندیی ئەمریکا بۆ یەکەمجار ڕێژەی سووی بە 50 خاڵی بنەڕەتی واتە (0.5%) لە 5.1% بۆ 4.6٪ دابەزاند.


کاریگەری و لێکەوتەکان: دابەزاندنی ڕێژەی سوو نرخی زێڕی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزکردەوە و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا نرخی یەک ئۆنسە گەیشتە دوو هەزار و 600 دۆلار. نرخی نەوت و پێنوێنی دۆلاریشی دابەزاند. هاوکات لەگەڵ ئەوان پشکەکان بەرزبوونەوە و دراوی ئەلیکترۆنیی بیتکۆینیش دەستی بە بەرزبوونەوە کرد.


ئەوەی پێشبینی دەکرێت:
بانکی ناوەندیی ئەمریکا تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ 50 خاڵی دیکە ڕێژەی سوو دابەزێنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: