نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی مێژوویی تۆمار دەکات

  • بزنس
  • 21 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی مێژوویی تۆمار دەکات

بۆ یەکەمجارە لە مێژوودا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بگاتە 2600 دۆلار

ئاڤا نیوز

 

نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی مێژوویی تۆمار دەکات و بۆ یەکەمجار یەک ئۆنسەی دەگاتە 2600 دۆلار.

 

وێنە گەورەکە: دوای چوار ساڵ بانکی ناوەندیی ئەمریکا بۆ یەکەمجار ڕێژەی سووی بە 50 خاڵی بنەڕەتی واتە (0.5%) لە 5.1% بۆ 4.6٪ دابەزاند، ئەمەش کاریگەری گەورەی خستە سەر بازاڕە داراییەکان.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕاستەوخۆ بەهای زێڕ، بیتکۆین، بازاڕی پشکەکان و پێنوێنی بازاڕە داراییەکان بەرزبوونەوە و نرخی زێڕ بۆ یەکەمجار لە مێژوودا گەیشتە دوو هەزار و 600 دۆلار، سەرجەمیشیان لە بەرزبوونەوە بەردەوام دەبن.

زانیاریی زیاتر: بەهۆی دابەزاندنی ڕێژەی سوو نرخی نەوت و پێنوێنی دۆلاری ئەمریکی دابەزین، لە دابەزینیش بەردەوام دەبن.

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بانکی ناوەندیی ئەمریکا تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ 50 خاڵی دیکە ڕێژەی سوو دابەزێنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: