دانا ئەحمەد مەجید بێ دەنگدان کرایە ڕێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان

شەیری بکە لە:
دانا ئەحمەد مەجید بێ دەنگدان کرایە ڕێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان

دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری نوێی بزووتنەوەی گۆڕان

ئاڤا نیوز

 

دوای ماوەیەکی زۆر کێشمەکێش و ناڕەزایەتیی لەناو بزووتنەوەی گۆڕان، بە نووسراوێکی عومەری سەید عەلی، دانا ئەحمەد مەجید، بەبێ دەنگدان کراوەتە ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان. 

 

زانیاریی تایبەت: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا نیوز، بەبێ هەڵبژاردن و بە نووسراوێکی عومەری سەید عەلی، دانا ئەحمەد مەجید کراوەتە ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان. ئەمە لەکاتێکدایە عومەری سەید عەلی بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی بزووتنەوەکە دەسەڵاتی بڕیاردانی نەماوە و دەبوو دوای هەڵبژاردنی جڤاتی گشتی و جفاتی نیشتمانی، خانەی ڕاپەڕاندن هەڵبژێردرابووایە و بە دەنگدان ڕێکخەری گشتی دانرابا.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر ئاڤا ئاشکرای کردبوو، دانا ئەحمەد مەجید بەهێزترین بەربژێرە بۆ بوون بە ڕێکخەری گشتیی گۆڕان و کۆدەنگیش لەوبارەیەوە لەنێو بزووتنەوەکە هەیە. دوو ڕۆژ پێش ئێستاش دانا ئەحمەد مەجید بە ئاڤای ڕاگەیاند: "ڕاستە گۆڕان دەیانەوێت ببم بە ڕێکخەری گشتی و هەموو لایەک ڕازین و خۆشم ڕازیم، بەڵام پێویست دەکات هەندێک ڕێکار بگیرێنەبەر".

 

باکگراوند: سەرەتای ئەمساڵ بزووتنەوەی گۆڕان دووەمین کۆنفرانسی ناوخۆیی سازکرد و 32 باژێڕوانی وەک ئەندامی جڤاتی نیشتمانی هەڵبژارد. لە هەنگاوی دووەمدا ڕۆژی نۆی ئەم مانگە سەرۆک و جێگر و سکرتێرى جڤاتى گشتى هەڵبژێردران، بڕیار بوو ڕێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنیش هەڵبژێردرێن، بەڵام بەهۆی ناکۆکی نێو بزووتنەوەکە بۆ دوای هەڵبژاردن دواخرا.

شەیری بکە لە: