تەقینەوەی ژمارەیەک ئامێری بێتەل لە لوبنان دەیان برینداری لێدەکەوێتەوە

شەیری بکە لە:
تەقینەوەی ژمارەیەک ئامێری بێتەل لە لوبنان دەیان برینداری لێدەکەوێتەوە

دیمەنی دوای تەقینەوەی ئامێرێکی icom v82 لە لوبنان

ئاڤا نیوز

 

تەقینەوەی ژمارەیەک ئامێری بێتەل لە چەند ناوچەیەکی لوبنان کوژران و برینداربوونی دەیان کەسی لێدەکەوێتەوە، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانی تەندروستیی لوبنان زیاتر لە 100 کەس بریندارن.

 

وێنە گەورەکە: کاتژمێر 03:30 خولەکی دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە 17-9-2024، هێرشێکی ئەلیکترۆنی لەلایەن ئیسرائیلەوە کرایە سەر ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی ئەندامانی حیزبوڵڵای لوبنان، لەڕێگەی هاککردنەوە لەیەک کاتدا بێتەلەکان تەقێنرانەوە.

 

 ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە چەند ناوچەیەکی لوبنان دووبارە بیستراوە، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەو ئامێرانەی تەقیونەتەوە ئامێری پەیوەندی بێتەلن، ژمارەیەک کەسیش بەهۆیەوە برینداربوون.

 

 ڕاگەێینراوی فەرمی: بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز : ئەو ئامێرانەی ئێستا تەقیونەتەوە جیاوازن لە ئامێری پەیجەر, ناوی ئامێرە تازەکان 'icom v82'یە، تەقینەوەی ئەو ئامێرانەش لەکاتێکدا بووە کە ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی وڵاتەکە سەرقاڵی ناشتنی قوربانیانی دوێنی بوون.

 

لێدوانی فەرمی: محەممەد عەفیف، بەپرسی پەیوەندییەکانی میدیای حیزبوڵڵا بە ئاڤا نیوز ڕاگەیاند: تەقینەوەی شەپۆلێکی نوێی ئامێرە پەیوەندییەکانی لە لوبنان پشتڕاستکردەوە، بەڵام ئەمجارەیان ئامێری پەیجەر نەبووە، بەڵکو  "icom v82" بووە.

 

لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی تەندروستیی لوبنان ڕایگەیاند: بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان 3 کەس کوژراوە زیاتر لە 100 کەسی دیکەش بریندارن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: