وەزارەتی بەرگریی توركیا: شەش چەكداری پەكەكە لە چیای گارە كوژران

شەیری بکە لە:
وەزارەتی بەرگریی توركیا: شەش چەكداری پەكەكە لە چیای گارە  كوژران

وێنەی بۆردوومانەكە.. سەرچاوەی وێنە: وەزارەتی بەرگریی توركیا

ئاڤا نیوز


وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئاماژە بەوەدەدات  شەش چەکداری پەکەکە لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا لە سنووری پارێزگای دهۆک کوژراون.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆردوومانەکە لە چیای گارەی سنووری پارێزگای دهۆک بووە، تا ئێستا پارتی کرێکارانی کوردستان، هیچ ڕاگەیێنراوێکی سەبارەت بە کوژرانی ئەندامەکانی لە چیای گارە بڵاونەکردووەتەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند:"تیرۆریستان لەهەر شوێنێک بن، بەردەوام دەبین لەسەر بەرەنگاربوونەوەیان، شەش تیرۆریستی پەکەکە لە چیای گارە لە هەرێمی کوردستان دوای دەستنیشان کردنیان لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا لە چالاکی خران. ئۆپەراسیۆنەکانیش بەردەوام دەبن."


زانیاریی زیاتر: ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە سوپای تورکیا ئەشکەوتی حەسارای لە زنجیرە چیای مەتینا لە سنووری قەزای ئامێدی بۆردوومان کرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: