یارمەتی دارایی بەسەر ڕزگاربووانی دەستی داعش دابەش دەکرێت

شەیری بکە لە:
یارمەتی دارایی بەسەر ڕزگاربووانی دەستی داعش دابەش دەکرێت

یارمەتی دارایی بەسەر ڕزگاربووانی دەستی داعش دابەش دەکرێت

ئاڤا نیوز

 

نووسینگەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ جاری دووەم یارمەتی دارایی بەسەر ڕزگاربووانی دەستی داعش دابەش دەکات و هەموو ڕزگاربووان یارمەتییەکیان پێ دەدرێت. 

 

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ 18-09-2024، نووسینگەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، یارمەتی دارایی بەسەر بەشێک لە ڕزگاربووانی دەستی داعش لە کۆمەڵگەی شاریا دابەش کرد، بڕیارە سبەی پێنجشەممەش لە ناحییەی دێرەلووک و قەزای شێخان بەردەوام بێت.

 

لێدوانی فەرمی: ئیمان عەبدوڵڵا، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: یارمەتییەکە بۆ هەموو ڕزگاربووانە، چ ئەوانەی لە عێراقن، چ ئەوانەی لە دەرەوەن، سەرەڕای ئەوەش هەر خێزانێک چەند ئەندامی ڕزگاربووی دەستی داعشی هەبێت، هەموویان یارمەتییەکەیان پێ دەدرێت.

 

زانیاریی زیاتر: ئەو ڕزگاربووانەی لە دەرەوەی عێراقن لینکیان بۆ دروست کراوە، کە فۆرمێکی تێدایە و دەتوانن زانیارییەکانی خۆیانی تێدا بنووسن، دواتر لە ڕێگەی بریکارەکانیانەوە فۆرمەکە ڕادەستی سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە دەکەن و یارمەتییەکەیان پێ دەدرێت.

 

قووڵتر: سێ هەزار و 575 ڕزگاربووی دەستی داعش لەم یارمەتییە داراییە سوودمەند دەبن.

 

خاڵی ئەرێنی: ئەو ڕزگاربووانەی لە خوێندن دابڕاون و تەمەنیان هەڵکشاوە، لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەیەوە دەتوانن بە خۆڕایی درێژە بەخوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکان بدەن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: داوا کراوە سەنتەرێکی چارەسەری دەروونی بۆ ڕزگاربووانی دەستی داعش لە دهۆک بکرێتەوە، تاوەکو بتوانن چارەسەری دەروونی وەربگرن.

 

باکگراوند: تاوەکو ئێستا سێ هەزار 575 کەس لە دەستی داعش ڕزگار کراون، زیاتر لە دوو هەزار و 500 کەس بێ سەروشوێنن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: