ئاستی ئاوی بەنداوی دووكان زیاتر مەترێك بەرزبووەتەوە

شەیری بکە لە:
ئاستی ئاوی بەنداوی دووكان زیاتر مەترێك بەرزبووەتەوە

وێنەی بەنداوی دووكان

ئاڤا نیوز


لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا 50 ملم باران لە سنووری قەزای دووکان باریوە، بەمەش یەک مەتر و 40 سم ئاستی ئاوی دووکان زیادیکردووە، ڕێژەکەی لە ساڵی ڕابردوو زیاترە.


بۆچی گرنگە: بەنداوی دوکان هۆکارێکە بۆ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا، ئاودانی ڕووبەری نزیکەی دوو ملیۆن زەوی و بەخێوکردنی ماسی و کەم کردنەوەی مەترسی دروستبوونی لافاو، بەهۆی بارانبارینی ئەم سێ ڕۆژە 31% ئاو لە دەریاچەکەدا هەیە.


لێدوانی فەرمیی: کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دووکان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئاستی ئاوی بەنداوەکە مەترێک و 40 سم بەرزبووەتەوە، ئێستا بەنداوەکە دوو ملیار مەتر سێجا ئاوی تێدایە لەکۆی حەوت ملیار مەتر سێجا کە بەنداوەکە توانای گلدانەوەی هەیە.


باکگراوند: بەنداوی دووکان لەسەر ڕووباری زێی بچووک دروستکراوە، ئەم بەنداوە 60 کیلۆمەتر لەسەنتەری شاری سلێمانییەوە دوورە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: