سوننەکان داوای دەرچوواندنی یاسای لێبووردنی گشتی دەکەن

شەیری بکە لە:

ڕاپۆرتێکی ئاڤا لەبارەی یاسای لێبوردنی گشتی

ئاڤا نیوز

 

یەکێکی دیکە لە کێشەکانی نێوان لایەنە کوردستانییەکان و شیعە و سووننەکان دەرچوواندنی یاسای لێبووردنی گشتییە، کە لە ئەنجامیدا زیاتر لە هەزار زیندانی سوننە ئازاد دەکرێن، ئەوەش بەتووندی لەلایەن شیعەکانەوە ڕەتدەکرێتەوە.

 

وێنە گەورەکە: سەرەڕای ناکۆکییەکان، پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ هەمواری یاسای لێبووردنی گشتی کرد، هەمواری یاساکە دوورنەبوو لە ناکۆکی سیاسی بەتایبەت بڕگەی پێناسەی یاساکە لەسەر بابەتی هاوسۆزی بۆ ڕێکخراوە تیرۆرستییەکان، هەندێک پەرلەمانتاریش داوایان کرد یاسای لێبووردنی گشتی ئەو کەسانە نەگرێتەوە کە بەتاوانی ئەندامیەتی لەڕێکخراوە تیرۆرستییەکان،  سپیکردنەوەی پارە، بەرتیل، گەندەڵی، سیخوڕی، هەڕەشە لەسەر دەوڵەت و ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سووننەکان سوودمەندی یەکەمی یاسای لێبووردنی گشتین بۆیە چاویان لەوەیە یاساکە ببێتەهۆی ئازادبوونی هەموو ئەوانەی بە ناحەق زیندانیکراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: