حیزبوڵڵای لوبنان بۆ ئاڤا: ئیسرائیل لەپشت هێرشە ئەلیکترۆنییەکەیە و وەڵاممان دەبێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 ئەیلوول
مەحمود فەقێ، ڕۆژنامەنووس و شرۆڤەکاری سیاسی لە بەیرووتەوە قسە بۆ ئاڤا نیوز دەکات
ئاڤا نیوز
حیزبوڵڵای لوبنان پشتڕاستی دەکاتەوە، ئیسرائیل لەپشت تەقینەوەی ئامێرەکانی پەیوەندی بووە کە ئەمڕۆ لە بەیرووت سەدان قوربانی لێکەوتەوە، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات ئەو هێرشەی ئیسرائیل بێ وەڵام نابێت.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 03:30 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە هێرشێکی ئەلیکترۆنی کرایە سەر ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی ئەندامانی حیزبوڵڵای لوبنان، لەڕێگەی هاککردنەوە لەیەک کاتدا بێتەلەکان تەقێنرانەوە و بەهۆیەوە 11 کەس کوژران و زیاتر لە چوار هەزار کەسیش بریندار بوون".
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێک لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی حیزبوڵڵای لوبنان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ئێمە گومانمان لەوە نییە کە ئیسرائیل لەپشت تەقینەوەی ئامێرەکانی پەیوەندییەوە بووە، ئێمە بەتەواوەتی لەوە دڵنیاین".
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد لەبەرامبەر ئەو هێرشە بێدەنگ نابن و وەڵامیان دەبێت. گوتیشی: "سیناریۆکانی وەڵامدانەوەی ئەو ڕووداوە لای مقاوەمە دەبێت و بەدڵنیاییەوە وەڵام دەدرێتەوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر حیزبوڵڵای لوبنان لە ڕاگەیێنراوێکدا لەبارەی تەقینەوەی ئامێرە بێتەلەکانی دەست ئەندامەکانی ئەوەی ڕاگەیاندبوو "تاوەکو ئێستا هۆکاری تەقینەوەکان لای ئەوان شاراوەیە و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن".
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
بولگاریا لێکۆڵینەوە لە ناردنی پەیجەرەکان بۆ حیزبوڵڵا دەکات
- ببینە و ببیستە
- 49 خولەک لەمەوپێش
بەرنامەی زەڕەبین؛ ماددەی هۆشبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا نیوز لیستی هاوکاتکراوی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا بڵاودەکاتەوە
21 خولەک لەمەوپێش
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
18 ئەیلوول
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل: ئێران ویستوویەتی نەتانیاهۆ و گالانت تیرۆر بکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
وێنەی پەیجەرێک گومان لەسەر گیانلەدەستدانی ڕەئیسی دروست دەکات