کارنامەی سبەی پەرلەمانی عێراق حەوت بڕگە لەخۆدەگرێت

شەیری بکە لە:
کارنامەی سبەی پەرلەمانی عێراق حەوت بڕگە لەخۆدەگرێت

وێنەی ناو هۆڵی پەرلەمانی عێراق - میدیا عێراقییەکان

ئاڤا نیوز

 

ڕۆژی چوارشەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی دەکات و حەوت بڕگە لەخۆدەگرێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی سبەی چوارشەممەی ڕاگەیاند: بەپێی کارنامەکە بڕیارە کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ دانیشتنەکە دەستپێبکات و بەم شێوازە بڕگەکان دابەشکراون: 

یەکەم: دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی یاسای سەندیکای پرۆگرامەرانی عێراق.

دووەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ ڕەشنووسی یاسای بەرەنگاربوونەوەی بێسەروشوێنانی زۆرەملێ.

سێیەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ یاسای پێشنیازکراوی یانە وەرزشییەکان.

چوارەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ یاسای پێشنیازکراوی پاراستنی ژینگە.

پێنجەم: ڕاپۆرت و خوێندنەوەی یاسای پێشنیارکراوی یەکەمین هەمواری یاسای دەسەڵاتی نیشتمانیی ڕێکخستنی ئەتۆمی و تیشک و کیمیایی و بایۆلۆجی ژمارە یەکی ساڵی 2024 .

شەشەم:  تەواوکردنی خوێندنەوەی یەکەم بۆ ڕەشنووسی یاسای خاوەندارێتی فیکری.

حەوتەم:  تەواوکردنی خوێندنەوەی یەکەم بۆ ڕەشنووسی یاسای فڕۆکەوانی مەدەنی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: