ئێران مووشەك و سیستمی بەرگريی نوێ تاقیدەكاتەوە

شەیری بکە لە:
ئێران مووشەك و سیستمی بەرگريی نوێ تاقیدەكاتەوە

سەرچاوەی وێنە: IRNA

ئاڤا نیوز


ئێران مووشەكێكی نوێی بالیستيكی و دوو سیستمی بەرگریی دژە موشەكیشی تاقیكردەوە، كە لە ناوخۆی وڵاتدا دروستكراوە.


وێنە گەورەكە: چەندین جار ئێران بەهۆی پەرەپێدانی مووشەكە بالیستیكیەكانیەوە لە لایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە سزادراوە، ئەمڕۆش جارێكی دیكە مووشەكێكی دیكەی بالیستيكی تاقیكردەوە.


لێدوانی فەرمیی: بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمی ئیرنا، ئێران ڕۆژی شەممە پەردەی لەسەر چەكێكی نوێی لادا كە مووشەكی بالیستيكی و سیستمی بەرگریی بوون كە لە ناوخۆی وڵاتدا دروستكراون.


باكگراوند: لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا، ئێران بەرەوپێشچوونی زۆری بەخۆیەوە بینیوە لە پەرەپێدانی مووشەكی بالیستيكی جۆراوجۆر، تادێت كاردانەوە نێودەوڵەتییەكانیش زیاتر دەبن و ئەمریكاش سزای زیاتر بەسەر ئەو وڵاتەدا دەسەپێنێت، بەهۆی پەرەپێدانی مووشەكە بالیستیكیەكان و چەكی ناوەكیی و هاوكاریكردنی گرووپە چەكدارەكان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان