لەبارەی مووچە پەرلەمانی عێراق تەیف سامی بانگهێشت دەکات

شەیری بکە لە:
لەبارەی مووچە پەرلەمانی عێراق تەیف سامی بانگهێشت دەکات

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق - میدیا عێراقییەکان

ئاڤا نیوز



لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، لە داهاتوویەکی نزیکدا سەبارەت بە دابینکردنی مووچە و  بەرزکردنەوەی ڕێژەی داهاتی نانەوتی، میوانداری تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق دەکات.

وێنە گەورەکە: عێراق مانگانە پێویستی بە نزیکەی 8 تریلیۆن دینارە بۆ دابینکردنی مووچە، دابەزینی نرخی نەوت بۆ خوار 70 دۆلار، مەترسی بۆ عێراق دروستکردووە و ئەگەری هەیە ڕووبەڕووی قەیرانی دارایی و دواکەوتنی مووچە ببێتەوە، ئەمەش دڵەڕاوکێی لای مووچەخۆران دروستکردووە.

 

لێدوانی فەرمی: عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: لە داهاتوویەکی نزیکدا میوانداری تەیف سامی، وەزیری دارایی دەکرێت بۆ پەرلەمانی عێراق، بەمەبەستی پێداچوونەوە بە پلانی حکومەت سەبارەت بە جێگرەوەی داهاتی نەوت لە ئەگەری بەردەوامبوونی دابەزینی نرخەکەی بۆ کەمتر لە 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

 

لەلایەکی دیکەوە: پێشتر جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندبوو: "دابەزینی نرخی دۆلار کاریگەری لەسەر مووچە نابێت، چونکە حکومەت زیاتر لە 145 ترلیۆن دیناری یەدەگی لەبەردەستدایە، بەڵام کاریگەریی لەسەر دۆخی ئابووریی عێراق دەبێت، چونکە عێراق بە ڕێژەی 90% پشت بە نەوت دەبەستێت".

 

 

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: