سکۆتەر گەیشتە دەست پۆلیسی زاخۆ

شەیری بکە لە:
سکۆتەر گەیشتە دەست پۆلیسی زاخۆ

دوو کارمەندی هاتووچۆی زاخۆ لەکاتی بەکارهێنانی سکۆتەرەکان. وێنە؛ ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتووچۆی زاخۆ دوو سکۆتەری بەمەبەستی ئاسانکاری هاتووچۆ بۆ کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی دابین دەکات.

 

لێدوانی فەرمی:  مقەدەم محەممەد سلێمان، بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە ئاڤای ڕاگەیاند: دوو سکۆتەرمان وەکو تاقیکردنەوەی ئەزموونیی ( تێست) بۆ ئاسانکاریی هاتووچۆ دابینکردووە، ئەگەر سوودیان هەبوو ئەوا لە داهاتوودا ژمارەیان زیاد دەکەین.

 

زانیاریی زیاتر: سکۆتەرەکان بەمەبەستی ئاسانکاریی هاتووچۆی کارمەندەنەکان لە دەورووبەری پردی دەلال لە زاخۆ بەکاردەهێنرێن.

 

ئەمەش بزانە: سکۆتەرەکان دژی خۆر و بارانن، لە ڕێگەی بارگاوییکردنەوە کار دەکەن. 

 

قوڵتر: ئەم سکۆتەرانە سێ مۆدییان هەیە و لە کاتژمێرێکدا بەکارهێنەر دەتوانێت بە خێرایی 25، 35 و 40 کیلۆمەتر لێیان بخوڕێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان