لە دهۆک مۆلیدەی گەڕەکەکان بێ دەنگ دەکرێن

شەیری بکە لە:
لە دهۆک مۆلیدەی گەڕەکەکان بێ دەنگ دەکرێن

گرافیکی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

سەرجەم مۆلیدەی گەڕەک و شوێنەکانی نیشتەجێبوون لە پارێزگای دهۆک بێ دەنگ دەکرێن، بۆ ئەو مەبەستەش هەنگاوی کرداریی دەستیپێکردووە.

 

وێنە گەورەکە: زۆری ژمارەی مۆلیدە لە گەڕەکەکان و نزیک شوێنەکانی نیشتەجێبوون، بووەتە هۆی دروستبوونی دووکەڵ و ژاوەژاو، ئەمەش کێشەی بۆ ژینگە و هاونیشتمانییان دروستکردووە.

 

چیرۆکە سەرەکیەکە: ڕۆژهات لوقمان، پەیامنێری ئاڤا نیوز لەگەڵ حەسەن عەلی، دانیشتوویەکی پارێزگای دهۆک قسەیکردووە، ئەو سێ ساڵ چاوەڕێی وەرگرتنی شوقەیەک بووە، کە بە 83 هەزار دۆلار کڕیبووی، بەڵام مۆلیدەیەکی پڕۆژەکە کە تەنیا چەند مەترێک لە ژووری نووستنەکەی دوورە، دەنگ و دووکەڵی مۆلیدەکە ئەویان پەشیمان کردووەتەوە لە کڕینی شوقەکە.

 

لێدوانی فەرمی: جەهوەر عەلی، قایمقامی قەزای ناوەندی دهۆک بۆ ئاڤا نیوز قسەیکرد و دەڵێت: پێشتر بەشێک لە مۆلیدەکان بێ دەنگ کران، ئێستاش پلانەکە ئەوەیە لەماوەی شەش مانگی داهاتوودا هەموو مۆلیدەکان بێدەنگ بکرێن.

 

پێدراوە ڕاستییەکان: بەپێی ئامارەکانی قایمقامیەت، لە سەنتەری پارێزگای دهۆک دوو هەزار مۆلیدە هەن، کە لە 100 شوێنی جیاواز دانراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان