زێلینسکی: بەڵێنەکانی ترەمپ تەنیا پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنن

شەیری بکە لە:
زێلینسکی: بەڵێنەکانی ترەمپ تەنیا پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنن

ڤلۆدیمێر زێلینیسکی، سەرۆکی ئۆکراینا و ڤلادمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا؛ وێنەکە ئەرشیڤە

ئاڤا نیوز

 

دۆناڵد ترەمپ ڕایدەگەیێنێت، ئەگەر ببێتەوە سەرۆکی ئەمریکا کۆتایی بە شەڕی دوو ساڵەی نێوان ڕووسیا و  ئۆکراینا دەهێنێت، لەبەرامبەردا سەرۆکی ئۆکراینا وەڵامی دەداتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: ڤلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند: "لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان سەبارەت کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا تەنیا پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنن و ڕاست نین".

 

زێلینسکی دەشڵێت، پلانیان هەیە شەڕەکە ببەنەوە و ئۆکراینا ئاوەدان بکەنەوە، بۆ ئەمەش دەیەوێت لەگەڵ بایدن و ترەمپ کاری هاوبەش بکات.


باکگراوند: ترەمپ بەردەوام بانگەشەی ئەوەدەکات ئەگەر ببێتەوە سەرۆکی ئەمریکا، بە کارکردن لەگەڵ ڤلۆدیمێر زێلینیسکی، سەرۆکی ئۆکراینا و ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە ماوەی 24 کاتژمێردا کۆتایی بە شەڕی دوو ساڵەی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ دەهێنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان