سوودانی: ئەمساڵ پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم چارەسەر دەبێت

شەیری بکە لە:
سوودانی: ئەمساڵ پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم چارەسەر دەبێت

محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق. وێنە؛ ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشبینی دەکات پێش کۆتایی هاتنی ئەمساڵ، پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە چارەسەر بکرێت.


لێدوانی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی بە پێگەی بلۆمبێرگی ئەمریکی ڕاگەیاند: "لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دوو بژاردەمان لەبەردەمە، یەکەمیان: هەمواركردنەوەی گرێبەستەكان، كە كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێم ڕەتیانكردووەتەوە، دووەمیشیان: هەمواركردنەوەی یاسای بودجەیە، ئەوەش پرسێكە پێویستی بە سازانی سیاسیە". 

 

پێدراوە ڕاستییەکان: گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا  و کۆمپانیاکان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەردەوامن.

 

هۆکارە زانراوەکان: بەگوێرەی گرێبەستی کۆمپانیاکان، حکومەتی عێراق بۆ هەر بەرمیلێک هەشت دۆلار دەداتە کۆمپانیاکان، ئەمە لەکاتێکدا لە هەرێمی کوردستان کۆمپانیاکان 26 دۆلار لەبەرامبەر کرێی دەرهێنانی هەر بەرمیلێک نەوت وەردەگرن. ئەمەش خاڵی ناکۆکی نێوان هەرێم و بەغدایە.

 

باکگراوەند: بە بڕیاری دادگای فیدراڵی لە مانگی ئازاری ساڵی 2023 هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە ڕاگیراوە.

 

شەیری بکە لە: